ئەو دوو ژنەی دەتوانن شكست بە دۆناڵد ترامپ بهێنن

هەواڵ / جیهان :: 23/07/2019‌ :: 412‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
رۆژنامەنووسێكی بە ناوبانگی ئەمریكی دەڵێت، تەنیا دوو ژن دەتوانن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە ساڵی 2020 شكست بە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بهێنن.

پیرز مۆرگان، نووسەری ناسراوی ئەمریكی، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی بی بی سی رایگەیاند "تەنیا دوو كەس لە دیموكراتەكان دەتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆك كۆماری ئەمریكا، شكست بە دۆناڵد ترامپ بێنن، ئەوانیش میشێل ئۆباما هاوسەری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و ئۆپڕا وێنفری، پێشكەشكار و كەسایەتی بەناوبانگی میدیایی-ن.

مۆرگان وتیشی: "دیموكراتەكان بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆك كۆماریی، پێویستیان بە هێز و بوێرییەكی زۆر هەیە و من ئەو هێزە تەنیا لە میشێل ئۆباما و ئۆپڕا وێنفری دەبینم".

ئەو وتانەی پیرز مۆرگان لەكاتێكدایە میشێل ئۆباما لە سەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند "بەنیاز نییە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020 دا بەشدار بێت و ئۆپراش ئەو پڕوپاگەندانەی لەسەر كاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنەكان، بڵاوبوونەوە، رەتدەكاتەوە و دەڵێت "نیازێكی وای نەبووە و نییە".

پێداچوونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە