ئێران وێنەی سیخوڕە ئەمریكییە دەستگیرکراوەكان بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 23/07/2019‌ :: 1735‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

دوای ئەوەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند تۆڕێكی 17 كەسی سیخوڕییان دەستگیركردووە كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە مەشقیان پێكراوە، وێنەی ژمارەیەك لەو ئەفسەرە سیخوڕانەی بڵاوكردەوە.

 
بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی موسەلەس ئۆنلاینی ئێرانی: ئەو وێنانەی وەزارەتی ئیتتڵاعات بڵاویكردوونەتەوە، ئەفسەرەكانی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لەكاتی پەیوەندی لەگەڵ سیخوڕەكانیاندا لە ئێران پیشان دەدات.

 

ئەو وەزارەتە راشیدەگەیەنێت: ژمارەیەك لەو سیخوڕانەیان لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان دژ بە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) بەكارهێناوە و سزای لەسێدارەدانیش دژی هەندێكیان دەركراوە.


پێداچونەوە: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure