ئێران: بە وردی كۆنتڕۆڵی جموجۆڵی كەشتییەكانی ئەمریكا لە كەنداو دەكەین

هەواڵ / جیهان :: 23/07/2019‌ :: 505‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

فەرماندەی گشتی هێزی دەریایی ئێران دەڵێت: "زۆر بە وردی چاودێری  گشت كەشتییەكانی ئەمریكا لە ناوچەی كەنداو دەكەین و هەموو جموجۆڵەكانیان تۆمار دەكەین".

حسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی راگەیاندووە: بە چڕوپڕی كونترۆڵی گشت جموجۆڵەكانی كەشتییەكانی ئەمریكا دەكەین و بە موشەكە دوور مەوداكانمان نزیكبوونەوەی كەشتییەكانی ئەوان لە دوورترین مەوداوە كونترۆڵ و تۆمار دەكەین.

 

وتوشیەتی: "وێنەی چركە بە چركەی هاتوچۆی كەشتییە ئەمریكییەكان چی لە كەنداو چی لە دەریای عوماندا لای ئێمە تۆمار كراوە و لە شوێنێكەوە كە دوژمن  ناتوانێت بمانبینێت، شۆكیان دەكەین".

 

پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure