سیستمێكى یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو بنكه‌كانى خوێن داده‌نرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 106‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەبڕیارێک سەرجەم بنکەکانی خوێن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات بە سیستمێکی یەکگرتووی پێشکەوتوو.


حه‌مزه‌ محه‌مه‌د عه‌لى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوەبه‌راتى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 22ی ته‌مموزی 2019) به‌دواڕۆژی وت: "سەنتەری نیشتمانی گواستنه‌وه‌ى خوێنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق خولێكی راهێنان بۆ كارمه‌ندانى بنكه‌كانى خوێن له‌ چه‌ند پارێزگایەک كردووتەوە و وانه‌كان له‌ لایه‌ن كه‌سانى پسپۆڕەوە دەوترێنەوە.

وتیشی: "هه‌موو كارمه‌ندان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى زانیارى نوێ و شێوازی كاركردن له‌سه‌ر ئامێره‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌كان فێر ده‌كرێن و بابه‌ته‌كانى خولەکە له‌سه‌ر گروپى خوێن، ڤایرۆسات و كوالێتى كونترۆل دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو: دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ستافى بنكه‌كانى خوێن له‌ هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ راهێنان ده‌كه‌ن و فێرى به‌كارهێنانى ئامێره‌ نوێیه‌كان ده‌بن ئیتر سیستمى یه‌كگرتووى بنكه‌كان به‌ پراكتیك ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنەوە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure