دواڕۆژ
پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد و لە کەرکوکیش هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
بە پێی یاساکە لە ڕۆژی 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت و پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.
حەسەن عالی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: پەرلەمان هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد.
وتیشی: "فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەکەی بەجێهێشتووە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاساکە پەسەند کراو لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت".
ئا: ک. س