ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كانى عێراق

هەواڵ / عێراق :: 22/07/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى ته‌مموزى 2019، سه‌رجه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كانى عێراقى ‌دواى روخانى رژێمى به‌عس، له‌ماڵى سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌، راوێژكارێكى جبورى ورده‌كارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكراده‌كات.


عه‌بدولمه‌لیك حسه‌ینى، راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنى كۆى گۆڕانكارییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و چۆنێتى دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنى بازنه‌ى گه‌یشتن به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ دیدگایه‌كى هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، كه‌له‌وانه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا رووبدات.

ئاشكراشیكرد: ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش تاوتوێكرا كه‌ ده‌كرێت له‌ناوچه‌كه‌دا رووبده‌ن و كاریگه‌رى و جێكه‌وته‌ى هه‌بێت له‌سه‌ربارودۆخى عێراق، هه‌روه‌ها بۆ به‌دواداچوونى بارودۆخى سیاسى عێراق ناوخۆیى و ئه‌و ململانێ سیاسییانه‌ى له‌م ده‌ورووبه‌ره‌ رووده‌ده‌ن، بۆئه‌وەى لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ده‌رچه‌یه‌ك له‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ سیاسییه‌ ده‌ربازمان بێت و بمانگه‌یه‌نێته‌ رێكکه‌وتن و ته‌وافقى سیاسى كه‌ سه‌قامگیرى سیاسى و ئابوورى ده‌سته‌به‌ر بكات.

وتیشى: "بارودۆخى ئه‌منى ناوچه‌كانى تارمییه‌ و پشتێنه‌ى به‌غدا بڕگه‌یه‌كى ترى دانیشتنه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانانى عێراق بوو".

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure