ترامپ وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5825‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و 17 كه‌سه‌ی كه‌ ئێران ده‌ستگیری كردوون، سیخوڕی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا بن.


ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، به‌رپرسانى ئێران رایانگەیاند كه‌ تۆڕێكى 17 كه‌سی سیخوڕییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (سی ئاى ئه‌ى) مه‌شقیان پێكراوه‌ و سزاى له‌ سێداره‌دانیش له‌دژى هه‌ندێكیان ده‌ركردووه‌.

له‌دواى ئه‌و هه‌واڵه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: ته‌نیا درۆی نوێ و هه‌رای راگه‌یاندنه‌ (وه‌كوو مه‌سه‌له‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی درۆن) له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئایینی ئێرانه‌وه‌.

هاوكات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانەوە مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌ و پێویست ناكات به‌ درێژیی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.

جێی باسه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، له‌ دواى سزاكانی واشنتۆن له‌سه‌ر تاران گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure