دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى تهمموز په‌رله‌مانى عێراق هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى كرده‌وه و به‌وپێیه‌ش مانگى نیسانى ساڵى 2020 دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه و پرسی كه‌ركوكیش پرۆسه‌ى ده‌نگدانى دواخستووه له‌سه‌ر تێكراى ئه‌و هه‌موارانه‌ى كه له یاساكه‌دا كراون.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراقدا 20 بڕگه‌ى پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان په‌سه‌ندكرا و ته‌نها دوو مادده‌ى ماوه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال شوكر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به دواڕۆژى وت:" به‌پێى هه‌موارى یاساكه یه‌كى نیسانى ساڵى 2020 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌ردێت".
وتیشى: "ناكۆكى له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌یه له كه‌ركوك و ئه‌و پرسه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و كێشه‌كانیش له‌سه‌ر سنورى ئیدارى ئه‌و پارێزگایه و گۆڕانكاریى دیمۆگرافیاى شاره‌كه‌یه".
ئا : هـ.ق