سبه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى بریتانیا هه‌ڵده‌بژێردرێت

هەواڵ / جیهان :: 22/07/2019‌ :: 183‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

شه‌ڕى نێوان دوو كاندیده‌كه‌ى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى بریتانیا له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یاندا، به‌ره‌و خاڵى كۆتایى ده‌ڕوات و له‌ ده‌وروبه‌رى كاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى "سێشه‌ممه‌ 23ى ته‌موزى 2019" به‌ كاتى گرینچ، ناوى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت.


به‌درێژایى 17 رۆژى رابوردوو، نزیكه‌ى دووسه‌د په‌رله‌مانتارى ئه‌ندامى پارتى پارێزگارانى ده‌سه‌ڵاتدارى بریتانیا، سه‌رقاڵى ده‌نگدان بوون بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێك له‌و دوو كاندیده‌ى حزبه‌كه‌یان كه‌ وه‌ك دوا ركابه‌رى یه‌كتر بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌یان مانه‌وه‌ و بریتین له‌ بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ و جێرمى هانت وه‌زیرى ئێستاى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا.

راپرسییه‌كانى پێشوو و ئه‌و زانیارییانه‌یش كه‌ دزه‌یانكردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى بریتانى، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ سه‌ركه‌وتنى جۆنسۆن ئه‌گه‌رێكى له‌پێشتره‌ به‌راورد به‌ هانت-ى ركابه‌رى بۆ جێگرتنه‌وه‌ى تێریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو كه‌ به‌هۆى شكستى له‌ چۆنیه‌تى ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى كشانه‌وه‌ى بریتانیا له‌ رێكخراوى یه‌كێتى ئه‌وروپا (بریكسێت)دا ده‌ستى له‌ كاركێشایه‌وه‌.

ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر بۆریس جۆنسۆن-ه‌ كه‌ پێش نیوه‌ڕۆى سبه‌ى ناوى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا رابگه‌یه‌نرێت و دووسبه‌ى كه‌ ده‌كاته‌ "چوارشه‌ممه‌ 24ى ته‌مموز" بچێته‌ باره‌گاى ده‌ داونگ ستریت و ده‌ستبه‌كاربێت.  

یه‌كه‌م كارى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى نوێ، چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى برێكسێت ده‌بێت كه‌ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى ماوه‌ى سێ مانگى له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى.

ئا: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure