دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ى ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 35719‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سبه‌ى سێشەممەی راگەیاند.

 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى ته‌مموزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: سبەی سێشەممە ته‌نیا مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى 2017ى (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم) کە سەر بە بەغدایە دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشەممەش وەزارەتی دارایی هەرێم تەنیا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینی حکومەتی هەرێمی دابه‌شكرد. 

ئەم دابەشکردنی مووچەیە لە کاتێکدایە کە ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: تا گه‌یشتنى به‌شه‌ مووچه‌ى هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ سستى له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌دا رووده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕه‌ پاره‌ى به‌رده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایى كه‌ پێشتر و له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ دابینكراوه‌ ته‌نها به‌شى ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا مووچه‌یان پێدراوه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure