ئێران 17 سیخوڕ‌ى ده‌ستگیركرد و هه‌ندێكیان له‌سێداره ده‌درێن
هەواڵ / جیهان :: 22/07/2019 :: 705 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
به‌رپرسانى ئێران ئاشكرایانكرد كه تۆڕێكى 17 كه‌سی سیخوڕییان ده‌ستگیركردووه كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (سی ئاى ئه‌ى) مه‌شقیان پێكراوه و سزاى له سێداره‌دانیش له‌دژى هه‌ندێكیان ده‌ركرا.
به‌پێى فیلمێكى دیكۆمێنتارى كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئێران سه‌باره‌ت به‌و تۆڕه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه له ئیماراتى عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن سی ئاى ئه‌ی مه‌شق به‌و سیخوڕانه کراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بنه‌بڕكردنى سیخوڕیى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و سیخوڕانه له‌شوێنه جیاجیاكانى ئێران كاریانكردووه و سزاى له‌سێداره‌دانیش له‌دژى هه‌ندێكیان ده‌ركراوه.
به‌وته‌ى به‌رپرسێكى ئێرانى ئه‌و سیخوڕانه له پێگه هه‌ستیاره‌كانى ئێران‌دا كاریانكردووه له‌وانه وێستگه‌ى ئه‌تۆمى و پێگه ئابوریى و سه‌ربازیى و ئه‌لیكترۆنییه‌كانى ئێران‌دا.
بڕیاره به‌م نزیكانه‌ش به‌رپرسانى ئێران وردهكاریى زیاتر سه‌باره‌ت به و سخوڕانه بڵاوبكاته‌وه.
ئا: هـ.ق