عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ردانی ئێران ده‌كات
هەواڵ / عێراق :: 22/07/2019 :: 242 جار بینراوە
دواڕۆژ
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى تهمموز سه‌ردانی ئێران ده‌كات به سه‌ركردایه‌تی شاندێكى حكومه‌ت تاوه‌كو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران كۆببێته‌وه.
به‌پێی ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی ئێران، عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات و گرژییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكا و بریتانیا.
پێشتر عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌كرد كه عێراق ئاماده‌یه ببێته ناوبژیوانێك له نێوان ئێران و ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
و:كێوان
پێداچونه‌وه:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد