ئه‌مریكا مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ ئاشكراكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى

هەواڵ / عێراق :: 22/07/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


گابرێل سامۆ راوێژكاری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ واشنتۆن مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ى تۆمه‌تباركردنى ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییانه‌ی ناویان خراوه‌ته‌ لیستی سزادراوانی ئه‌مریكاوه‌.


گابرێل سامۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا دەڵێت: "واشنتۆن له‌ داهاتوودا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسییانه‌ شایه‌نی سزادان بوون بۆیه‌ ناویان خراوه‌ته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌، مه‌رجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ دادگای عێراقی سزای ئه‌و تاوانبارانه‌ بدات كه‌ تیوه‌گلاون له‌ دۆسیه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌".

وتیشی:"دیاترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش بریتین له‌ ره‌یان كلدانی سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى بابلیون كه‌ گوێی زیندانییه‌كی بڕیوه‌و و ماڵی چه‌ند كه‌سێكی تاڵان كردووه‌و نه‌یهێشتووه‌ ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان، ئه‌وی دیكه‌شیان وه‌عه‌د قه‌دۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شه‌به‌كه‌ له‌ نه‌ینه‌وا، كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ دانیشتوانی به‌رته‌له‌ و ترس و تۆقاندنی به‌كارهێناوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌توانێت له‌ دادگای ئه‌مریكا تانه‌ بدات له‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا و بڕیاره‌ ناوى كه‌سایه‌تى ترى عێراق بۆ ئه‌و لیسته‌ زیاد بكرێت.
 
وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure