كاتى ناردنى پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هەرێم ئاشكرا كرا
هەواڵ / کوردستان :: 22/07/2019 :: 8072 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وابڕیارە (سبه‌ى 23ی تەمموزی 2019) مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕێگه‌ى ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه: كه (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ته‌مموزى 2019) سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم بۆ مانگى تهمموز قسەى له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق کردووه و پێی راگەیاندووه: کە سبەی سێشەممە پشکی هەرێم دەنێردرێت.
وه‌زیرى دارایى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى دڵنیاكردووەتهوه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له ناردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه.
هاوكات عابد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری لقى بانكی ناوه‌ندى عێراق له هه‌ولێر، به دواڕۆژى راگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تهمویلكردنى پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى عێراقه‌وه، پاره‌كه به وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌درێت.
بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به 880 ملیار دینار هه‌یه، به‌ڵام له‌و بڕه ته‌نیا 453 ملیار دینارى له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌نێردرێت، بۆیه له‌كاتى دواكه‌وتنى مووچه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌شكردنى مووچه له هه‌رێم دواده‌كه‌وێت.
پ: چ.ع