قایمقامیەتی سلێمانی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4093‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
 
لە شارى سلێمانى کۆمپانیاکانى پاککردنەوە و گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان و خاوەنى رێستۆرانت و چێشتخانەکانیش بەهەمانشێوە پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەى ماددە خۆراکییەکان لەگەڵ ماددە پلاستییکییەکان، قایمقامى سلێمانیش دەڵێت: "هەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووى سزاى توندى یاسایى دەبێتەوە".


ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانى بەشى خزمەتگوزارى شارەوانى سلێمانى و نوێنەرى کۆمپانیاکانى پاککردنەوەدا کۆبووەوەو هەنگاوەکانى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکان تاوتوێکرا و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە دراوە.

ڕاشیگەیاند: بڕیارى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لە ڕوانگەى زیانە زۆرەکەى بۆ سەر تەندروستى هاووڵاتیان و ژینگە دراوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن، پێویستە کۆمپانیاکانى پاککردنەوەو گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک و خاوەنى رێستۆرانت و چێشتخانەکان پابەندبن بە بڕیارى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا: لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا کە کۆمپانیاکانى پاککردنەوە و گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک پابەند دەبن بەجیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکانى تر، وە کۆمپانیاکانى پاککردنەوە "ئۆتۆمبێلى تایبەت" بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەى ماددە پلاستیەکییەکان و لۆگۆی ماددە پلاستیکییەکانى لەسەر دەبێت، رێستۆرانت و چێشتخانەکان (سەتڵى خۆڵى تایبەت) بە جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان بەکاردەهێنن کە رەنگی سەوزى کاڵ دەبێت، هەر رێستۆرانت و چێشتخانەیەک پابەند نەبێت بەجیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان، زبڵ و خۆڵ و خاشاکەکەى لەلایەن کۆمپانیاکانى پاککردنەوەوە ناگواسترێتەوە و خۆى بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر لابردنى زبڵ و خۆڵ و خاشاکەکەى.
 
قایمقامى سلێمانى جەختیکردەوە: ئامانجیان پاراستنى ژینگەو تەندروستى هاووڵاتیانە لە زیانە زۆرەکەى ماددە پلاستیکییەکان و بڕیارەکان لەلایەنە لیژنە هاوبەشەکانەوە بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و جێبەجێ دەکرێن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووى سزایى توندى یاسایى دەکرێتەوە.

 

پێداچونەوە:ئەڤین
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد

دواڕۆژ،زریان محەمەد
 
لە شارى سلێمانى کۆمپانیاکانى پاککردنەوە و گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان و خاوەنى رێستۆرانت و چێشتخانەکانیش بەهەمان شێوە پابەند دەکرێن بە جیاکردنەوەى ماددە خۆراکییەکان لەگەڵ ماددە پلاستییکییەکان، قائیمقامى سلێمانیش دەڵێت ئامانج لە بڕیارەکە پاراستنى ژینگەو تەندروستى هاوڵاتیانەو هەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووى سزاى توندى یاسایى دەبێتەوە.
 
ئاوات محەمەد، قائیمقامى سلێمانى بە دواڕژی ڕاگەیاند' لەگەڵ بەرپرسانى بەشى خزمەتگوزارى شارەوانى سلێمانى و نوێنەرى کۆمپانیاکانى پاککردنەوەدا کۆبووەوە و هەنگاوەکانى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکان تاوتوێکراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە دراوە".
 
ڕاشیگەیاند" بڕیارى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لە ڕوانگەى زیانەزۆرەکەى ماددە پلاستیکییەکان بۆ سەر تەندروستى هاوڵاتیان و ژینگە دراوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن ، پێویستە کۆمپانیاکانى پاکردنەوە و گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک و خاوەنى رێستۆرانت و چێشتخانەکان پابەند بن بە بڕیارى جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکان".
 
ئاماژەی بەوەسدا لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا کە کۆمپانیاکانى پاککردنەوە و گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک پابەند دەبن بەجیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان لەگەڵ ماددە خۆراکییەکانى تر ، وە کۆمپانیاکانى پاککردنەوە "ئوتومبێلى تایبەت" بەکار دەهێنن بۆ گواستنەوەى ماددە پلاستیەکییەکان و لۆگۆیى ماددە پلاسنتیکییەکانى لەسەر دەبێت ،
وە رێستۆرانت و چێشتخانەکان "سەتڵى خۆڵى تایبەت" بە جیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان بەکار دەهێنن کە رەنگی سەوزى کاڵ دەبێت، وە هەر رێستۆرانت و چێشتخانەیەک پابەند نەبێت بەجیاکردنەوەى ماددە پلاستیکییەکان زبڵوخۆڵ و خاشاکەکەى لەلایەن کۆمپانیاکانى پاککردنەوەوە ناگواسترێتەوە و خۆى بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر لابردنى زبڵ و خۆڵ و خاشاکەکەى،
قائیمقامى سلێمانى جەختیکردەوە ئامانجیان پاراستنى ژینگەو تەندروستى هاوڵاتیانە لە زیانە زۆرەکەى ماددە پلاستیکییەکان و بڕیارەکان لەلایەنە لیژنەهاوبەشەکانەوە بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و جێبەجێ دەکرێن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووى سزایى توندى یاسایى دەکرێتەوە .
 
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure