مووچەی هەزاران کەس دابەش دەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 22560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وابڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو كەمئەندامانە دابەش بکرێت کە بەهۆی وردبینی لیژنەی پزیشكییەوە راگیرابوو.


عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی (پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی تەمموزی 2019) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سێ ساڵی رابوردوودا بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆسەیەكی پێداچوونەوە هەبوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دیاریكردنی رێژەی خاوەن پێداویستی تایبەت و پێداچوونەوەی تیادا كراوە و ئێستا لای ئەوان 22 هەزار و 210 خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمار کراون.

ناوبراو روونیكردەوە: لە سێ مانگی رابوردوودا بەهۆی تانەلێدان لەئەنجامەكان 5 هەزار و 696 كەس مووچەیان راگیراوە، دوێنێ لەكۆبوونەوەی وەزارەت بڕیاردرا ئەو لیستانە كۆتایی ئەم هەفتەیە بڕۆنە وەزارەتی دارایی بۆ سەرفكردنی مووچەكانیان كە مووچەی چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2018یە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure