جیهان بەکورتی: لەبەرئەوەی رازی نەبووە سەرجێیی لەگەڵ بکات ژنێک بە قێزەونترین شێوە تۆڵە لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 22/07/2019‌ :: 23562‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئەخبار ساعە - ژنێک بە قێزەونترین شێوە تۆڵە لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە لەبەر ئەوەی رازی نەبووە سەرجێیی لەگەڵ بکات
لە گوندێک لە باشووری ئۆگەندا ژنێکی تەمەن 35 ساڵ تاوانێکی قزەونی بەرامبەر هاوسەرە تەمەن 46 ساڵەکەی کرد لەبەر ئەوەی رازی نەبوو سەرجێیی لەگەڵ بکات، ئەم ژنە لە گوندەکەدا  بەوە ناسراوە لەگەڵ هاوڕێکانی بەردەوام خواردنەوەی کحولی دەخواتەوە، هەر بۆیە هاوسەرەکەی هەڕەشەی لێکردووە بەوەی تاوەکو واز لە خواردنەوە نەهێنێت سەرجێیی لەگەڵ نەکات ئەویش لەبەرامبەردا وەک تۆڵە سەندنەوە لەکاتی خەودا ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت و لە ماڵ رادەکات، ئەمە یەکەمجار نیە ئەم ژنە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی بکات و جارێکی دیکەیش ئێسکی شانی شکاندووە.

 

ئەلروئیا- 46 کەس لە زیندانەکانی ئەردۆغان خۆیان کوشتووە

فەیلی ئاغ بابا، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری بەبۆنەی یادی سێیەمی کودەتا شکستهاتووەکەی ساڵی 2016 باسی لەوەکرد: کە تاوەکو ئێستا 46 کەس لەوانەی بەهۆی کودەتاکەوە دەستگیرکرابوون لە زینداندا خۆیان کوشتووە.


ئەلبەیان - جیهان بەهۆی گەرمبوونی بەرگە هەوای زەوی دەناڵێنێت...شەپۆلی گەرما و ئاگرکەوتنەوە و لافاو
ئێستا لە هەموو جیهاندا چەندین دیاردەی سروشتی وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئاگر و لافاو دەبینرێت و مرۆڤ بەدەستیەوە دەناڵێنێت.


بەغداد ئەلیەوم - راوێژکارێکی ترامپ باس لە مەرجەکانی واشنتۆن دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگانەی چەند کەسایەتییەکی عێراقی تۆمەتبار دەکات
رۆژی یەکەشەممە  گابریل سامۆ، راوێژکاری دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا باسی لە مەرجەکانی واشنتۆن کرد بۆ ئاشکراکردنی ئەو بەڵگانەی چەند کەسایەتیەکی عێراقی وەک رەیان کلدانی سەرۆکی بزوتنەوەی بابیلۆن، فەرماندەی هێزەکانی شەبەک لە نەینەوا، وەعد قەدۆ تۆمەتبار دەکات.


یۆرۆ نیوز - لەبەر ئەوەی ژنەکەی لێ دزی ئەویش گرنگترین شتی ژیانی لێ سەندەوە
پیاوێکی تەمەن 49 ساڵی خەڵکی ویلایەتی فلۆریدا بۆی دەرکەوت هاوسەرەکەی لەگەڵ دراوسێکەیان ناپاکی لێدەکات هەر بۆیە چووە ماڵی دراوسێکەیان و لەژێر هەڕەشەی چەک بەستیەوە و بە مقەستێک ئەندامی نێرینەی بڕییەوە و رایکرد، بەڵام دواتر پۆلیس دەستگیری کرد.


حورە - لە ئیمارات پاشەڕۆی حوشتر سوتەمەنیە بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ
لە باکوری ئیمارات هەزاران تۆن پاشەڕۆی حوشتر وەک سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بەکاردەهێنرێت، وەک پرۆژەیاسایەک بۆ کەمکردنەوەی دەردراوەکان و پاشەڕۆ.


عەهد نیوز - لەیادی 45 ساڵەی دابەشکردنی قوبرس...ئەردۆغان هەڕەشەی چارەسەری سەربازی دەکات
رۆژی شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە یادی 45 ساڵەی دابەشکردنی دوورگەی قوبرس لە نێوان تورکیا و یۆنان هەڕەشەی "چارەسەری سەربازی" کرد.

رەئی ئەلیەوم - هەفتەی داهاتوو کوشنەر گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
رۆژی یەکشەممە راپۆرتێکی هەواڵیی ئاماژەی بەوەدا هەفتەی داهاتوو جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترامپ سەردانی قودس و چەند دەوڵەتێکی عەرەبی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات تاوەکو گفتوگۆی لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بکات.


ئەلئەهرام - پۆمپیۆ: بنیادنەری ویکیلیکس دەنێردرێتەوە بۆ ئەمریکا
 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد: بریتانیا جولیان ئاسانگ-ی بنیادنەری ویکیلیکس دەنێرێتەوە بۆ ئەمریکا تاوەکو لەوێ بە تۆمەتی سیخوریکردن دادگایی بکرێت.


RT - لیژنەی دادوەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: راپۆرتێکی مۆلەر دەیسەلمێنێت ترامپ تاوانی ئەنجامداوە
جیراڵد نادلەر، سەرۆکی لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەکرد: "بەڵگەی ئاشکرا" هەیە دەیسەلمێنێت  ترامپ چەندین تاوان و سەرپێچی گەورەی ئەنجامداوە.


سی ئێن ئێن - پۆلیسی ماساچوستس داوا لە هاووڵاتیان دەکات تاوەکو تەواوبوونی شەپۆلی گەرماکە هیچ تاوانێک نەکەن
لە زۆربەی بەشەکانی وڵاتدا پلەی گەرما زۆر بەرزبووەتەوە، بەهۆیەوە پۆلیسی ناوچەی ماساچوستس داوای لە خەڵکی کرد تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو تاوان ئەنجام نەدەن.


هۆنگ کۆنگ ئێف پی - ئاژاوە و خوێنڕشتن لە هۆنگ کۆنگ پاش ئەوەی سەدان پیاوی دەمامکدار هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەوانەکان
سەدان پیاوی دەمامکدار بە جلوبەرگی رەنگ سپیەوە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەوانەکان، ئەمەش تەنیا پاش تێپەڕبوونی چەند کاژمێرێک لە کۆتاییهاتنی یاسای باجی زیادە.

 

وەرگێڕان: هـ.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure