سوپاى عێراق ئه‌شكه‌نجه‌ى پێشمه‌رگه‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 22/07/2019‌ :: 970‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه‌ سێ هاووڵاتى عه‌ره‌ب له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن، ده‌ستگیر ده‌كرێن و له‌ زینداندا ده‌خرێنه‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانه‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابوردوودا له‌ ناوچه‌ى ئیسڵاحى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى فه‌وجى دووى لیواى 72ى سوپاى عێراقه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ى به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیر كراون و دواتر ئازادیان كردوون. 

وتیشى: "هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ له‌ ریزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌وه‌ كێشه‌ و گرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ له‌ زینداندا لێیاندراوە و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون به‌ شێوه‌یه‌ك یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ پشتى شكاوه‌  و له‌ ئێستادا بارى ته‌ندروستى خراپه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواكه‌ قسه‌یان كردووه‌، به‌ڵام هیچ بیانوویه‌كى باوه‌ڕپێكراوى نه‌بووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌. 

پێداچونەوە:ئەڤین

serwan hassan

Attachments09:40 (0 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
سوپاى عێراق ئه‌شكه‌نجه‌ى پێشمه‌رگه‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌دات 
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه‌ سێ هاووڵاتى عه‌ره‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ رێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌ زینداندا ده‌خرێنه‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێدانه‌وه‌. 
 
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى رابردوودا له‌ ناوچه‌ى ئیسلاحى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى فه‌وجى دووى لیواى 72ى سوپاى عێراقه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ى به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیركراون و دواتر ئازادیان كردوون. 
 
وتیشى، هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌وه‌ كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت. 
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ له‌ زینداندا لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون به‌ شێوه‌یه‌ك یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ پشتى شكاوه‌  و له‌ ئێستادا بارى ته‌ندروستى خراپه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواكه‌ قسه‌یان كردووه‌، به‌ڵام هیچ بیانوویه‌كى باوه‌ڕپێكراوى نه‌بووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌. 
 
 
 
 
Attachments area
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure