گه‌رمیان: بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى وه‌رگرتنى مامۆستاى وانه‌بێژه‌وه‌ ده‌رده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/07/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە
کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان دابه‌شكردنى فۆڕم بۆ وه‌رگرتنى وانه‌بێژ ده‌ستیپێكردووه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ش: "بۆ ئه‌مساڵ وانه‌بێژ بۆ ناو شار وه‌رناگیرێت و ته‌نیا له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان داده‌نرێن".


دارا ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "په‌روه‌رده‌كانیان له‌ كه‌لار و كفرى و خانه‌قین ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنى فۆڕمى دامه‌زراندن یان وه‌رگرتنى وانه‌بێژ به‌پێى پێویستى ئه‌و ناوچانه‌". 

وتیشى: "بۆ وه‌رزى خوێندنى ئه‌مساڵى 2019-2020 بڕیاریانداوه‌ وه‌رگرتنى وانه‌بێژ ته‌نیا بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و وانانه‌ى مامۆستایان پێویسته‌، بۆ ناو شار هیچ وانه‌بێژێك وه‌رناگیرێت". 

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان باسیشى له‌وه‌كرد: "ئه‌وانه‌ى فۆڕمیان وه‌گرتووه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات سه‌ردانى كۆلێژ و په‌یمانگەكانیان بكه‌ن بۆ هێنانى بڕوانامه‌ و پشتگیرى تاوەکو ئه‌و كاته‌ى ناوه‌كان دەچێتە کێبڕکێ و ئاگادار دەکرێنەوە لەهێنانی بڕوانامە و کارتی زانیاری، هه‌روه‌ها  شوێنی نیشتەجێ بوون و ناسنامەی باری شارستانی". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure