ژنێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا

(ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21 ی تەمموزی 2019)، لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر، ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (فێنک قادر) گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدابوو.

وتیشی: "قوربانییەکە تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە و دوای توێکاری پزیشکی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure