دارایی تا درەنگانی شەو تەنیا مووچەی وەزارەتێکی پێ دابین کرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 41529‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

دابەشکردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستاش چەندین وەزارەت ماوە مووچە وەربگرن.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی (ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەمموزی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی بۆ دابەشکردنی مووچە نەناردووە و هەر ئەمەشە بووەتە هۆی ئەوەی مووچە بە سستی دابەشبکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: دوێنێ شەممە وەزارەتی دارایی هەوڵێکی زۆری دا لەگەڵ بانکەکان بۆ کۆکردنەوەی پارە پاشان لە کاتژمێر 11:30ی شەودا  توانی مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رابگەیەنێت کە بڕێکی کەم پارەی پێویستە.

 

تاوەکو ئێستا هۆکاری دوواکەوتنی ناردنی پارەکەی بەغدا دیار نییە و لە چەند مانگی رابوردوودا وەزارەتی دارایی لە 23ی مانگدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە هێناوە بەڵام ئەم مانگە و لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێدا دابەشکردنی مووچە بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوت.

 

یەکێک لەو وەزارەتانەی کە مووچەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە وەزارەتی خوێندنی باڵایە کە لە سەرەتای کۆتاییهاتنی پاشەکەوتی مووچە لە 9ی مانگدا مووچەی ئەو وەزارەتە دراوە، بەڵام هەموو مانگێک چەند رۆژێک مووچەیان دواکەوتووە و تاوەکو ئەمڕۆ کە 21ی مانگە مووچەی ئەو وەزارەتە نەدراوە.

 

داڕشتنەوە: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure