نزیكه‌ى یه‌ك ملیار یورۆى حكومه‌تى ئێران ون بووه
هەواڵ / ئابوری :: 21/07/2019 :: 462 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكراى كرد: نزیكه‌ى ملیارێك یورۆ دراوی حكومه‌ت له ناوخۆی وڵات‌دا ون بووه و نادیاره.
رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێرانی له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تى: "مه‌حمود واعزی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیرانی پیشه، كار، كشتوكاڵ و هه‌روه‌ها ته‌ندروستی، داوای دیاریكردنی رێوشوێنه‌كانی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه بۆ كڕین و هاورده‌كردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر و كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان وه‌رگیراوه و تائێستا پاكتاو نه‌كراوه".
به گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه: "بڕی نۆسه‌د ملیۆن و دوو هه‌زار و 569 یورۆ بێ سهروشوێنهوه و بۆ هیچ كام له‌و كاڵایانه‌ی كه پێویست بوو هاوه‌رده بكرێن، ته‌رخان نه‌كراوه".
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق ده‌ڵێت: "واعزی داوای له بانكى ناوه‌ندی ئێران كردووه ناوی كه‌سه كهمتهرخهمهكانى ئه‌م دۆسیه‌یه بداته رێكخراوی سزا حكومیه‌كان بۆ لێپرسینه‌وه و سزادانیان".
پ: ل. م