كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 747‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه‌-دوكان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و گه‌نجێكی تریش برینداربوو. 

زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كۆیه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌ گوندی سێوه‌سانی ده‌شتی كۆیه‌ روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی تریش برینداربووه‌. 

وتیشی: "پۆلیسی هاتووچۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌گه‌ڵ برینداره‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ سنوری قه‌زای كۆیه‌ نۆ هاووڵاتی تر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure