چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2019‌ :: 3543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ نزیكه‌ى 38 پله‌ى سه‌دى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، چه‌ند كه‌سێك له‌ نیویۆرك و واشنتۆن گیانیان له‌ده‌ستدا.


ناوه‌ندى چاودێریكردنى كه‌شوهه‌واى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "دوان له‌ قوربانییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌ نزیك واشنتۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا پله‌ى گه‌رمى نه‌گه‌یشتبووه‌ 38 پله‌ى سه‌دى، كه‌سێكى تریش هه‌ر به‌هه‌مان هۆكار له‌ نیویۆرك دڵى وه‌ستاوه‌ و دواى پشكنینى پزیشكیى ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماوه‌ بووه‌".

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداریى ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ 45 پله‌ نزیكببێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكى جێى مه‌ترسییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌ و به‌هیچ جۆرێك منداڵ و ئاژه‌ڵ له‌ ئۆتۆمبێلدا جێنه‌هێڵن، ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان زیاتر بخۆنه‌وه‌ و زیاتر ئاگادارى كه‌سانى به‌ ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌یش بن كه‌ نه‌خۆشییان هه‌یه‌.

هه‌ر بۆ رێگرتن له‌ مردنى هاووڵاتیان، چه‌ندین چالاكیى جیاجیا له‌ نیویۆرك و واشنتۆن و چه‌ند شارێكى ترى ئه‌مریكا راگیراون یاخود كاته‌كه‌یان دواخراوه‌ بۆ دواى ئه‌م شه‌پۆله‌ گه‌رمییه‌ى كه‌ وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ته‌نیا له‌ نیویۆرك نزیكه‌ى 500 ناوه‌ندى تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه‌ بۆ خۆفێنككردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ هۆكارى زۆر پێویست له‌ ماڵه‌كانیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئا: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە