له‌باره‌ى مردنی ئه‌ردۆغان رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2019‌ :: 51370‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

سایتی (قه‌رار عه‌ره‌بی) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی توركییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی مردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.


سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێك و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و ناوبراو ئه‌مڕۆ چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی هه‌بووه‌.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان كۆچی دوایی كردووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure