كه‌لوپه‌لى سیخوڕه‌كانى روسیا له‌ ئەمریکا نمایشده‌كرێن

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2019‌ :: 715‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌ر له‌ نزیكه‌ى شه‌ش ده‌یه‌ و به‌ دیاریكراوى له‌ ساڵى 1954 هەواڵگری یان لیژنەى ئەمنى روسیا (KGB) ده‌مه‌زرێندرا كه‌ ده‌زگاكه‌ به‌ په‌ره‌پێدانى ته‌كنیك و ئامێرى ئاڵۆز ناسرابوو به‌ ئامانجى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى له‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنى ئامانجه‌كان.


دواى تێپەڕبوونى 65 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە سەرەتاى ساڵى 2019 مۆزەخانەى (سیخوڕى هەواڵگرى روسیا - KGB Espionage)ی دامەزراند، تا کۆمەڵێک لەو کەره‌ستە تەکنیکى و ئامێرانە نمایشبكات کە لە جیهانى سیخوڕیكرندا له‌ سەردەمى جەنگى سارددا به‌كارهێنراون.

ئانى ئۆربایتایت، ئەمیندارى مۆزەخانەكە رایگه‌یاند: زۆربەى ئەو ئامێر و کەره‌ستانەى روسیا ئەسڵین، هەندێکیشیان له‌به‌رگیراوه‌ن و بەمەبەستى فێرکردن نمایشکراون.

دیارترین ئەو کەلوپەلە سیخوڕیانەش بریتین لە (ڤیاڵگا) کە ئامێرى موشه‌فه‌ركراوه‌ و سیخوڕه‌كانى روسیا بۆ ناردنى نامه‌ى نهێنى به‌كاریانهێناوه‌.

جگه‌ له‌ ئامێرێك كه‌ به‌ (ماچى كوشنده‌) ناسراوه‌ و بریتى بووه‌ له‌ ده‌مانچه‌یه‌كى بچوك و به‌شێوه‌یه‌كى لێزانانه‌ له‌نێو قوتوى سوراوى ژناندا شاردرابوه‌وه‌، هه‌روه‌ها (چەترى ژەهراوى) كه‌ پڕبووه‌ به‌ ژه‌هر و تایبه‌ت بۆ تیرۆركردنى ئامانجه‌كان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا دروستكراوه‌، سه‌ره‌ڕاى ئامێرى په‌یوه‌ندى گه‌شه‌سه‌ندوى ئه‌وكات و ئامێرى تۆماركردنى ورد له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئامێرى ترى سیخورى و کورسى ئەشکەنجەدان و شتى دیکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە