بریتانیا پشتیوانى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى كه‌نداو ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى به‌رگرى بریتانیا رایگه‌یاند: هێزى پشتیوانى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى كه‌نداو ده‌كات به‌هۆى زیادبوونى مه‌ترسیییه‌كانه‌وه‌.


وه‌زاره‌ته‌كه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى ته‌مموزى 2019) دوپاتیشیكرده‌وه‌: بریتانیا پابه‌نده‌ به‌ بوونى سه‌ربازى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌پێناو مانه‌وه‌ى گه‌روى هورمز به‌كراوه‌یى.

هاوكات بریتانیا په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كرد ده‌رباره‌ى رفاندنى نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

ئاشكراشیكردووه‌: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ئێران كه‌ گوایه‌ خۆى كێشاوه‌ به‌ كه‌شتیه‌كى راوكردنى ئێرانیدا.

دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه‌: رووداوه‌كه‌ له‌ ئاوه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كانى عه‌ممان بووه‌ و رێوشوێنه‌كه‌ش دژ به‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ نایاساییه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ى (ده‌یلى ته‌له‌گراف) ئاشكرایكرد وه‌زیرانى بریتانیا پلانێك داده‌نێن به‌ ئامانجى سزادانى ئێران پاش رووداوه‌كه‌.

رۆژى هه‌ینى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: لە گەروی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتی بریتانی-دا گرتووه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پابەندنەبووە بە رێنماییەکانەوە.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure