پۆلیسی هەولێر باندێكی سێ کەسیی ده‌ستگیرده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات: باندێكی دزی سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ خه‌ڵكیان هه‌راسان كردبوو و دڵنیاییش ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ ماڵ و سامانیان پارێزراوه‌. 

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوای به‌دواداچوونێكی ورد توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌ گروپ چه‌ندین تاوانی دزیكردنیان له‌ناو هه‌ولێر ئه‌نجامداوه‌ و خه‌ڵكیان ترساندووه‌ و دزیان لێكردوون. 

وتیشی: "ئه‌و بانده‌ ماوه‌یه‌ك بوو تاوانی جۆراوجۆری دزیكردنیان ئه‌نجامده‌دا و چه‌ندین سكاڵایان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆماركرابوو".
 
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بانده‌كه‌ به‌ته‌واوی ده‌ستگیركراون و پۆلیس له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جۆری تاوانه‌كان ئاشكراده‌كات و دواتر بۆ رای گشتی بڵاویده‌كاته‌وه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بانده‌ له‌ سنووری هه‌ولێر چه‌ندین تاوانی دزینی پاره‌ و زێڕ و مۆبایل و كه‌لوپه‌لیان ئه‌نجامداوه‌. 

پێداچونه‌وه‌: ک.س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure