مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان ئەنجامدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمموزی 2019 ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ کە لە سێ پارێزگای هەرێمەوە هاتبوون، لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

کاروان محەمەد، کە مامۆستایەکی وانەبێژە لە سنووری هەولێر، دەڵێت: "پێشتر حکومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو کە گرێبەستەکان بکەن بە هەمیشەیی و وانەبێژەکانیش بکرێن بە گرێبەست، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەکراوە".

وتیشی: " لەئێستادا حکومەتی نوێ پێکهاتووە و قەیرانی داراییش کۆتایی هاتووە، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بمانکاتە هەمیشەیی ئەگەر ئەوەش ناکرێت بكرێینە گرێبەست".

پێشتر لیژنەیەكی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەئێستادا شەش هەزار مامۆستای گرێبەستیان هەیە و نزیکەی 11 هەزار مامۆستای وانەبێژیان هەیە و لەگەڵ خستنەڕووی کارنامەی وەزارەت هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانیش دەدەن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure