ئێران 11 هاوڵاتی هه‌رێمى كوردستانی دەستگیرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 21/07/2019‌ :: 2352‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەمموزی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لەناوچە سنووری و کوێستانییەکانی حاجی ئۆمەران یازدە هاووڵاتییان دەستگیرکردووە مەڕ و ماڵاتەکانیشیان بردوون. 


فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەدواڕۆژی وت: "کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شازدە سەربازی سوپای پاسداران بە قووڵایی چوار کیلۆمەتر سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و تەقەیان لە دوو شوانکار کردووە و ئەوانیش رایانکردووە".

بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، هێزەکەی سوپای ئێران 420 سەر مەڕیشیان بردووە، پاشان هاووڵاتیان دەچن مەڕ و ماڵاتەکانیان لە سوپای ئێران وەربگرنەوە، بەڵام دەسگیریانکردوون و چارەنووسیان نادیارە". 

وتیشی: "هەر بەهۆی رووداوەكەوە کۆمەڵێک ژن و پیاو دەچن بۆ هێنانەوەی مەڕ و ماڵاتیان، ژنەکان ئازاد دەکەن و یازدە پیاوەکەی تریش دەستگیردەکەن".

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران وتیشی: "لەسەر رووداوەکە ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر و هێزەکانی پاسەوانی سنوورمان ئاگادارکردۆتەوە و داوای ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانەمان کردووە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure