چیرۆکی کوشتنی ئەفسەرێك دەبێتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

هەواڵ / عێراق :: 21/07/2019‌ :: 1272‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی تایفیدا ئەفسەرێكی باڵای عێراقی بەپلەی عەمید دەكوژرێت و میدیای عێراقی رووداوەكە بەجۆرێك وەسفدەكات، كە ئەو حاڵەتانە هۆكارەكەی ئەوەیە یاسا بچوك كراوەتەوەو بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا دەبرێتە بەر سوڵحی عەشایەری.

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی رۆژی 20ی تەمموز رایگەیاند "ئەو ئەفسەرە ناوی عەمید جەبار ئەسەدی-یە و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای حەمزەیە لەپارێزگای دیوانیە، بەهۆی بەركەوتنی فیشەكێكەوە لەبەغدا لەكێشەیەكی تایفیدا كوژراوە".

ئەمە یەكەم جار نییە رووداوی لەمجۆرە روو دەدات و پێشتریش كوڕی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بەغدا لەململانێیەكی عەشایەریدا كوژراوە.

سوڵحە عەشایەرییەكان زۆرینەی كێشەكان یەكلادەكەنەوە و پێشتریش كاتێك ئەفسەرێك هێرشی كردە سەر پارێزگاری واست، گرفتەكەیان بە چارەسەری تایفی تەواو بوو.

میدیاكانی عێراق باس لەوەدەكەن، رەنگە قسەی سەرۆك عەشیرەتێك كاریگەریی هەبێت لەسەر بڕیارەكانی سەرۆك وەزیران و تەنانەت وەزیرەكانیش.

لەساڵی 2015دا دوو عەشیرەتی پارێزگای بەسرە 50 ژن كرانە دیاری وەك فیدیە، دوای ئەوەی دوو عەشیرەتەكە بەچەندین جۆر چەك رووبەڕووی یەك بوونەوە.

ئا: ئارام غەفور 

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure