جیهان بە کورتی: گەنجێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر دایکی...وردەکاریەکانی چیرۆکەکە بزانە

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2019‌ :: 41501‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


تەحت ئەلمجهەر- گەنجێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر دایکی.

لە قاهیرەی پایتەختی میسر تاوانێکی قێزەون روویدا، گەنجێکی خەڵکی ناوچەی میسر قەدیمە دەرگای شوقەکەی دایکی شکاند و دەستدریژی سێکسی کردەسەری، قوربانیەکە ژنێکی تەمەن 52 ساڵە و بە ئاسایشی راگەیاند ئەو کوڕەی کەلە هاوسەری یەکەمێتی و تەمەنی 32 ساڵە دەستدرێژی کردووەتە سەر، ئەم ژنە ئاماژەی بەوەدا پاش جیابوونەوەی لە باوکی تاوانبارەکە لە ناوچەی عزبە خەیروڵا لە شوقەیەکدا لەگەڵ هاوسەری دووەمی دەژیا، بەڵام شۆکبوو بەوەی رۆژێک کوڕەکەی خۆیکرد بە شوقەکەیدا و بە زۆر دەستدرێژی کردەسەری، وتیشی ئەمە یەکەمجار نیە کوڕەکەی ئەم کارە بکات و جارێکی دیکەش هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەری بەڵام لەدەستی رایکردووە و بە باوکی وتووە.


RT- باندێکی بازرگانیکردن بە منداڵی تازە لەدایکبوو لە میسر ئاشکراکرا
بەڕێوبەرایەتی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە شاری ئەسکەندەریە لە میسر باندێکیان دەستگیرکرد لە سێ کەس پێکهاتبوو و کاری سەرەکیان بازرگانیکردن بووە بە منداڵی تازەلەدایکبوو.


رەئی ئەلیەوم-سعودیە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی حوسییەکان پەنا بۆ ئەمریکا دەبات
بەپێی رێککەوتنێکی هاوبەش، ئەمریکا سەدان سەربازی ئەمریکی دەنێرێت بۆ سعودیە تاوەکو بەشداری بکەن لە بەرگریکردن و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.


ناس-سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی (حارس) لە کەنداو دەستپێدەکات
رۆژی شەممە بەڕێوبەرایەتی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد ئۆپەراسیۆنێکی دەریایی لەناو کەنداو بەناوی (حارس) دەست پێدەکەن کە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی کەشتیوانی ناوچەکەیە.


دیجلە-ڕۆژنامەیەک: جیرمی هانت وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا سورە لەسەر سڕکردنی پارەکانی ئێران وەک وەڵامێک بۆ دەستبەسەرگرتنی کەشتیە نەوتهەڵگرە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە
بەپێی رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف وەک وەڵامێک بۆ دەستبەسەرگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی بڕیتانیا وابڕیارە جێرمی هانت چەند رێوشوێنێکی دیپلۆماسی و ئابووری ئاشکرابکات یەکێک لەوانەش ئەگەری سڕکردنی پارەکانی ئێرانە.

میدڵ ئیست مۆنیتۆر- باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەنگەکەی یەمەن بهێنرێت
دوێنێ عەبدوڵا ئەلمەعلەمی باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:" وڵاتەکەی جەنگی لەگەڵ ئێران ناوێت و کاتی ئەوە هاتووە جەنگەکەی یەمەن کۆتایی پێ بێت.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر- "ئەگەر پێویستیکرد تورکیا هاوشیوەی 45 ساڵ لەمەوبەر هەمان هەنگاو لە قوبرس دەنێت".
رۆژی شەممە ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا وتی"سوپای تورکیا دوودڵ نابێت لەوەی بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی ناوچەکە هاوشێوەی 45 ساڵ لەمەوبەر هەمان هەنگاو لە قوبرس بنێت".


سکای نیوز- پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ بە بۆمبێکی گاڵتینە هەرەشە دەکات تاوەکو کارمەندی فڕۆکەیەک پێی رازی بێت
بە مەبەستی ئەوەی بۆ ژوانێک لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی فڕۆکەخانە بچێتە دەرەوە رۆژی پێنجشەممە پیاوێکی سڕبی تەمەن 65 ساڵ  پەیوەندی بە فڕۆکەخانەوە کرد و هەڕەشەی بەکارهێنانی بۆمبی گاڵتینەیکرد بۆ ئەوەی گەشتەکەی دوابکەوێت، دواتر کارمەندەکانی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی بەیەکەوە نانبخۆن چونکە یەکێکیانی زۆر بەدڵبوو بەڵام هەموویان رەتیانکردەوە، شایەنی ئاماژەیە بەهۆی ئەم کارەوە 130 سەرنشینی فرۆکەکە لە گەشتەکەیان لە بیلگارد-ەوە بۆ فرانکفۆرت دواکەوتن.



وەرگێڕان:ه.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure