نرخی هێلكە بەرزدەبێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 20/07/2019‌ :: 439‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

نرخی بەرهەمی هێلكەی ناوخۆ لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت: "بەرهەمی ناوخۆییە و ناتوانرێت لەوە هەرزانتر بكرێت".

 
ئەمڕۆ شەممە  لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی نرخی تەبەقێك هێلكەی ناوخۆ بۆ زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى هاووڵاتیان دروست كردووه‌.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 20ی تەمموز، بە دواڕۆژی راگەیاند: نرخی هێلكەى بەرهەمی ناوخۆ بەرزبووەتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە بەرهەمی ناوخۆییە و ناتوانرێت لەوە هەرزانتر بكرێت، چونكە ئێستا هەر تەبەقێك چوار هەزار دەكەوێت".

وتیشى: "ئەگەر كارتۆنی هێلكە لە نرخی 48 هەزار دیناردا جێگیر بکرێت، ئەوکات هەر فرۆشیارێك تەبەقی لە چوار هەزار و 500 دینار زیاتر بفرۆشێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر". 

لەمانگی رابوردوودا بەهۆی وەستانی هاوردەكردنی هێلكە لەوڵاتانی دەرەوە، قەیرانی نەمان و گرانبوونی هێلكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك دروستبوو.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure