دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ترامپ چاوی به‌ زه‌ریف كه‌وت

هەواڵ / جیهان :: 20/07/2019‌ :: 272‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

راند پۆڵ كه‌ سیناتۆری ویلایه‌تی كنتاكییه‌ له‌ پارتی كۆمارییه‌كان له‌ نیویۆرك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌ته‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكایان تاوتوێ كردووه‌. 


ئه‌و سیناتۆره‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ره‌نگه‌ ئێران رێكکه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ بكات كه‌ تیایدا ره‌زامه‌ند بێت به‌وه‌ی هه‌رگیز هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.

دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌ راند پاوڵ داوای مۆڵه‌تی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی لێ كردووه‌ و ترامپ ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه‌. 

ترامپ پێیوایه‌ ئێران به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییه‌كه‌یه‌وه‌ ناچار بووه‌ هێزه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌، چونكه‌ توانای پێدانی مووچه‌ی به‌ سه‌ربازه‌كانی نه‌ماوه‌. 

ترامپ ده‌ڵێت: "به‌لای ئێمه‌وه‌ ئاسانه‌ بارودۆخه‌كه‌یان له‌لا زۆر سه‌ختتر بكه‌ین". 

راند پاوڵ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ پێشنیاری كردووه‌ دۆناڵد ترامپ چاوی به‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بكه‌وێت و ترامپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ له‌ نیویۆرك ئەنجامدرابێت. 

پێشتریش ترامپ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆی بێ مه‌رجه‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی ره‌تكردبووه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure