حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/07/2019‌ :: 972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سەرپەرشتیار و هێرشكەری سەرەکی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، بڵاوكرده‌وه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە "ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

 "دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا. 

ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی  هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان.  دڵنیاشتان دەکەینەوە کە  ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شەممە 20/7/2019"



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure