ئاگادارییه‌ك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان

هەواڵ / کوردستان :: 20/07/2019‌ :: 419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم-لقی هه‌ولێر، ئاگاداری ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنی رابوردوو له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوون، بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن ئه‌گه‌رنا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن. 


ئارام برادۆستی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ى لە سنووری پارێزگای هەولێر کارمەندی رۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ رۆژی 30ی ئه‌یلولی2018دا و تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی فەرمانگە بکەن، چونکە دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە رۆژی 15ی ئابی2019 ده‌بێت. 

برادۆستی وتی:"پێویستە كارمه‌ند یەکێک لە بەڵگەنامەكانى وه‌ك: پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عێراقی، مۆڵەتی شۆفێری و کۆپیەکەی لە لابێت و هیچ کەسێکیش ناتوانێت لەبریى کەسێکی تر مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كه‌ خۆی بێته‌ فه‌رمانگه‌ و مووچه‌كه‌ی خۆى وه‌ربگرێت". 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure