جیهان به‌كورتى: پیاوێك له‌ته‌والێتى چێشتخانه‌یه‌ك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌سه‌ر كچێكى 4 ساڵ

هەواڵ / جیهان :: 20/07/2019‌ :: 38773‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌ى بى سى نیوز – پیاوێك به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر منداڵێك له‌ ته‌والێتى ماكدۆناڵد ده‌ستگیرده‌كرێت
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى ئه‌ى بى سى ئه‌مریكى، (رۆژى هه‌ینى 19ى ته‌مموزى 2019) پیاوێك له‌ شارى ئۆكڵاهۆما له‌ ویلایه‌تى ئۆكڵاهۆما له‌ ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن چوار ساڵ ده‌ستگیركراوه‌، به‌پێى وته‌ى پۆلیسى ئۆكڵاهۆما: "پیاوه‌كه‌ ناوى جۆشوا كاباترایه‌ و ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌، له‌ ماكدۆناڵد كاتێك كچه‌ چوار ساڵه‌كه‌ چووه‌ته‌ ته‌والێت به‌دوایدا رۆیشتووه‌ و ده‌رگاى ته‌والێته‌كه‌ى داخستووه‌ و ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌سه‌رى، كه‌ له‌ته‌والێته‌كه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ كارمه‌ندێك لێى پرسیوه‌ چیت كردووه‌ له‌ ته‌والێتى منداڵان، له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تى ده‌ستى شتووه‌، به‌ڵام كاتێك چوونه‌ته‌ ته‌والێته‌كه‌وه‌ بینیویانه‌ كچه‌كه‌ له‌ بارودۆخێكى خراپدایه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌ و پیاوه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیریان كردووه‌".


ئه‌لحوڕه‌ – پنتاگۆن: هێز و چه‌كى قورس بۆ سعودیه‌ ده‌نێرین
(شه‌وى هه‌ینى 19ى ته‌مموزى 2019) شۆن رێبێرتسن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "به‌هاوبه‌شى و له‌سه‌ر داواى سعودیه‌، بڕیارماندا هێز و چه‌كى قورس ره‌وانه‌ى سعودیه‌ بكه‌ین".


پیپڵ – پیاوێك له‌ ژاپۆن ئاگر له‌ ستۆدیۆیه‌كى ئه‌نیمه‌یشن به‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ 33 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
(رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموزى 2019) له‌ شارى كیۆتۆ له‌ژاپۆن، پیاوێك به‌ ئه‌نقه‌ست ئاگرى له‌ ستودیۆى كیۆتۆ ئه‌نیمه‌یشن به‌ردا و به‌هۆیه‌وه‌ 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش خوێناویترین هێرشه‌ له‌ ژاپۆن له‌ ماوه‌ى دوو ده‌یه‌ى رابردوودا.

جێروسه‌ڵم پۆست – كه‌یسى ده‌ستدرێژییه‌كه‌ى قوبرس: سیان له‌ تۆمه‌تباره‌ ئیسرائیلییه‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و نۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ى تر ره‌تیانكردووه‌ته‌ و ده‌ڵێن له‌وكاته‌دا له‌وێ نه‌بوون
ئه‌و 12 تۆمه‌تباره‌ ئیسرائیلییه‌ى (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموزى 2019) به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ر كچه‌ گه‌شتیارێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵى بریتانى له‌ هاوینه‌هه‌وارى ئایا ناپا له‌ قوبرس ده‌ستگیركرابوون، رۆژى دواتر له‌به‌رده‌م دادگاى قوبرس ئاماده‌بوون و سیان له‌ تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و وتوویانه‌ كه‌ سێكسیان له‌گه‌ڵ كردووه‌، به‌ڵام نۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ى تر تۆمه‌ته‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و وتوویانه‌: "له‌كاتى رووداوه‌كه‌دا له‌وێ نه‌بوون و ئاگایان لێى نییه‌".


ئینته‌رناشناڵ نیوز – بۆڵتن: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناحه‌سێته‌وه‌ تا مادورۆ ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه‌
جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تى: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ناحه‌سێته‌وه‌ تا نیكۆڵاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه‌".


هازا ئه‌لیه‌وم – سوپاى ئه‌مریكا له‌ئاسمانه‌وه‌ چاودێرى گه‌رووى هورمز ده‌كات
ئێرڵ براون وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: "دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كى بریتانى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، سوپاى ئه‌مریكا له‌ ئاسمانه‌وه‌ چاودێرى گه‌رووى هورمز ده‌كات".

بى بى سى – به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى هه‌نگه‌وه‌ روسیا نیگه‌رانه‌
له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابوردوودا ژماره‌ى هه‌نگه‌كان له‌ ناوه‌ڕاست و باشورى روسیا زۆر كه‌مى كردووه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى یه‌كێتى نیشتمانى هه‌نگه‌وانانى روسیا دروستكردووه‌.


ئه‌لئه‌خبار – ئیسرائیل سیخوڕى به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌كات
كۆمپانیاى (ئێن ئۆ ئێس)ى ئیسرائیلى بۆ سیخوڕى زانیارى كه‌ پێشتر وێبسایتى وه‌تس ئه‌پى هاككردووه‌ ئاشكرایكرد: "ده‌توانن بچنه‌ ناو زانیارییه‌كانى هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌تواناشیاندایه‌ هه‌موو زانیارییه‌كان له‌ناو ئاپڵ و گووگڵ و فه‌یسبووك و مایكرۆسۆفت به‌نهێنى بسڕنه‌وه‌ بێئه‌وه‌ى كه‌س پێى بزانێت".


سه‌وت جالیه‌ ئه‌لعێراقیه‌ – سوید كار به‌یاسا نوێیه‌كه‌ى مافى مانه‌وه‌ى كاتى ده‌كات
له‌ رۆژى (شه‌ممه‌ 20ى ته‌مووزى 2019)وه‌ سوید كار به‌یاسا نوێیه‌كه‌ى مافى مانه‌وه‌ى كاتى ده‌كات.


رۆیته‌رز – جه‌به‌ل تارق ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى گوێزه‌ره‌وه‌ نه‌وتییه‌كه‌ى ئێران بۆ مانگێك درێژده‌كاته‌وه‌
(رۆژى هه‌ینى 19ى ته‌مموزى 2019) جه‌به‌ل تارق ئاشكرایكرد: "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى گوێزه‌ره‌وه‌ نه‌وتییه‌كه‌ى ئێران (گره‌یس 1) بۆ مانگێكى تر درێژده‌كه‌نه‌وه‌".


ئه‌ى بى سى -  دواى تێپه‌ڕبوونى 75 ساڵ ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌وڵى كوشتنى ئه‌دۆڵف هتله‌ریاندا
ئه‌ڵمانیا یادى تێپه‌ڕبوونى 75 ساڵ به‌سه‌ر پلانى كوشتنى ئه‌دۆڵف هیتله‌ردا ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و رێز له‌و كه‌سانه‌ ده‌نێت كه‌ داڕێژه‌رى پلانه‌كه‌بوون.

بی بی سی- شوێنەوارناسان مزگەوتێک لە ئیسرائیل دەدزۆنەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1200 ساڵ لەمەوبەر
لە شاری رەهت لە بیابانی نەقب لە ئیسرائیل شوینەوارناسان یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی جیهانیان دۆزیەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1200 ساڵ لەمەوبەر.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure