دوو مێردمنداڵ خنكان

هەواڵ / کوردستان :: 20/07/2019‌ :: 724‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوو مێردمنداڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردنیان له‌ چه‌می دێوانه‌ خنكان. 


رائید كه‌یوان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی ده‌ربه‌ندیخان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و رووداوه‌ تیمه‌كانیان چوونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و  شه‌وى رابوردوو (هه‌ینى 19ى ته‌مموز) توانرا ته‌رمی هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌ریبهێننه‌وه‌. 

مێردمنداڵه‌كان دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوون.

پێداچونه‌وه‌: هـ.ق 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure