دواى كوشتنى پارچه‌ پارچه‌يان كردبوو

هەواڵ / عێراق :: 19/07/2019‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ته‌رمى كه‌سێك دۆزرايه‌وه‌، كه‌ كرابووه‌ چه‌ند پارچه‌يه‌كه‌ و له‌ دوو ناوچه‌ى جیاوازى پارێزگاى به‌سره‌ فڕێدرابوو.


سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى به‌سره‌ به‌ سايتى (ناس)ى راگه‌ياندووه‌: كاتژمێر هه‌شتى به‌يانى رۆژى پێنجشه‌ممه‌، ته‌رمى كه‌سێكى نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ى تويسه‌ى نزيك وێستگه‌ى سوته‌مه‌نى جه‌زائير دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت پياوێكى ته‌مه‌ن 40 بۆ 50 ساڵان بێت و پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ و له‌ كيسه‌يه‌ك دانراوه‌.

وتووشيه‌تى: "ته‌رمه‌كه‌ كراوه‌ته‌ دووبه‌شه‌وه‌، به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ى جياوازدا دابه‌شكراوه‌، كه‌ هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو باڵى وسه‌رى له‌ناوچه‌ى ربات دانراوه‌، لاشه‌كه‌شى له‌ناوچه‌ى ناوه‌ندى به‌سره‌ دانراوه‌، به‌ڵام هێشتا هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ناسنامه‌ى قوربانييه‌كه‌يان نەناسيوه‌ته‌وه‌‌".

به‌پێى ئه‌و وێنانه‌ى له‌ قوربانييه‌كه‌ گيراون، ته‌رمه‌كه‌ى كراوه‌ته‌ 10 به‌شه‌وه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure