سبه‌ى مه‌لا به‌ختیار پڕۆژه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتى ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 761‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ی شه‌ممه‌ (20ى ته‌مموزى 2019)، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، پڕۆژه‌كه‌ی بۆ چاكسازى له‌ناو حزبه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ كاتژمێر 5ى پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاودێر له‌ سلێمانى، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ كادرانى یه‌كێتى پڕۆژه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ حزبه‌كه‌ى ده‌كات، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنیه‌تى.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار  بۆ كۆنگره‌ و گۆڕانكاریی و چاكسازییه‌ له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان".

مه‌لا به‌ختیار، كه‌ تا ئێستاش لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌، به‌ڵام به‌هۆى را جیاوازه‌كانى له‌ناو حزبه‌كه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ناچێته‌ مه‌كته‌بى سیاسى و كاره‌كانى هه‌ڵپه‌ساردووه‌ تا ئه‌و كاته‌ى له‌ناو حزبه‌كه‌ى بڕیارى به‌ستنى كۆنگره‌ ده‌درێت.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure