نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان تاكه‌ نوسینگه‌یه‌ له‌ عێراق دا سه‌ره‌گرتنى نییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

تاگ :: گەرمیان

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

پاسپۆرتى گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات: نووسینگه‌كه‌یان تاكه‌ نووسینگه‌یه‌ له‌ عێراق له‌ وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى سه‌ره‌تایى هاووڵاتیان سیستمى سه‌ره‌گرتنى ره‌چاو نه‌كردووه.


ریاز ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: رۆژانە و لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆمان توانای وەرگرتنی 250 مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیانمان هه‌یه‌، بەڵام له‌به‌ر ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان لەئێستادا رۆژانە 500 تاوەکو 600 مامه‌ڵه‌ وەردەگرین.

وتیشى: "تاکە نووسینگەی پاسپۆرتین لەهەموو عێراق کە تاوەکو ئێستا سیستمى سه‌رەگرتنی هاووڵاتیان ڕەچاوناكه‌ین بۆ وەرگرتنی مامه‌ڵه‌ى سه‌ره‌تایی، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كانمان تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و ده‌وام ده‌كه‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى گه‌رمیان ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو: به‌هۆى زیاتر كاركردنى كارمه‌نده‌كانیان له‌ هه‌موو عێراق ته‌نیا نوووسینگه‌ى پاسپۆرتى گه‌رمیان له‌م وه‌رزه‌دا توانیویه‌تى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا پاسپۆرت بدات به‌و هاووڵاتیانه‌ى مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرتیان كردووه‌. 

له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ هاووڵاتیان بۆ پێشكه‌شكردنى مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرت سه‌ره‌یان بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام له‌ گه‌رمیان راسته‌وخۆ ده‌توانى مامه‌ڵه‌ بكه‌یت. 

 

پێداچوونەوە: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە