سەرجەم گەشتیارە کوردەكانى توركیا ئازاد کران

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 918‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى گه‌شتیاره‌ ئازادكراوه‌كان

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: سەرجەم گەشتیارە کوردەکان کە لە تورکیا دەستگیرکرابوون لە شاری ترابزۆن لەلایەن دادگای ئەو شارەوە ئازادکران.

دکتۆر سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "کەمێک لەمەوبەر سەرجەم گەشتیارە کوردەکان كه‌ لە تورکیا دەستگیرکرابوون لە شاری ترابزۆن لەلایەن دادگای ئەو شارەوە ئازادکران،  ئێستاش بەرێگاوەن دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".

وتیشی: "هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پەیوندییە دیپلۆماسیەکان لەپێناو ئازادکراوەکاندا خرانەگەڕ بۆ ئازادکردنیان، خۆشبەختانه‌ دوای ئازادبوونیشیان بۆ دڵنیایی وێنەیەکی بەکۆمەڵیان بەیەکەوە گرتووە". 

دەستگیرکردنی ئەو گەشتیارانە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 18 تەمموز، كۆمه‌ڵێك گه‌شتیارى كورد لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری  شاری ترابزۆنی تورکیا، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان و وێنەگرتن له‌گه‌ڵى جگە لەوەی رووبەڕووی لێدانبوونه‌وه‌، ده‌ستگیركران.

دوای رووداوەکەش  حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە