30 پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 19/07/2019‌ :: 365‌ جار بینراوە

تاگ :: پرۆژە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌ت له‌ پلانیدا هه‌یه‌ 30 پڕۆژه‌ی گرنگ له‌ بواری خزمه‌ت گوزاری جێبه‌جێ بکات. 


زاگرۆس فه‌تاح، بەڕێوەبەری گشتیی پلان له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هه‌رێم پرۆژه‌كانیش ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و پلانه‌شی داندراوه‌ 30 پڕۆژه‌ له‌ بواره‌كانی رێگاوبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، به‌نداو و سێكته‌ری نه‌وتدا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌. 

وتیشی: "رۆژ له‌ دوای رۆژ ئابووری هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه‌ سه‌ندن ده‌ڕوات گه‌ر ئاواش به‌ره‌و پێش بچێت به‌ڕێژه‌ی له‌ 5% گه‌شه‌ ده‌كات". 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌ك به‌ڵێنده‌ر زیاتر له 300 پڕۆژه‌یان ته‌واو كردووه، كه 50 پڕۆژه به شێوه‌ی قه‌رز جێبه‌جێ كراون.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure