10 وەزیری ئێرانی دێنە عێراق

هەواڵ / عێراق :: 19/07/2019‌ :: 129‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

پاشکۆی بازرگانی ئێرانی له عێراق ئاشکرایکرد: شاندێکی ئێرانی کە لە 10 وەزارەت پێکهاتووە، دێنە عێراق بۆ تاوتوێکردنی لایەنەکانی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات.


ناسر بەهزاد، پاشکۆی بازرگانی ئێرانی له عێراق (ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەمموزی 2019) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شاندێکی ئێرانی بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێرانی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەگاتە بەغدا".

وتیشی: "شاندەکە لە نوێنەرانی 10 وەزارەت پێکدێت، بڕیارە هەشت لایەنی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن".
 
پ: ن.ر
ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure