"سه‌ركرده‌كه‌ى داعش" ئازاد كرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 905‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى له‌ سنوورى خورماتوو به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ بووه‌ له‌نێو چه‌كدارانى داعش هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كرا، له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت "ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ته‌نها ناوى سیانى وه‌كو سه‌ركرده‌كه‌ى داعش بووه‌" هه‌ربۆیه‌ ئازاد كرا. 

له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوودا له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌شى هێزه‌ عێراقییه‌كانى دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین له‌ خورماتوو ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش راگه‌یاندرا. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خورماتوو كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ 4/7/2019 له‌ سنووى خورماتوو هێزه‌ عێراقییه‌كانى كه‌سێكیان به‌ پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ناو چه‌كدارانى داعش ئه‌میر و سه‌ركرده‌ بووه‌، به‌شدارى چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌و رێكخراوه‌ى كردووه‌". 

وتیشى: "هه‌رچه‌ند له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وێنه‌كه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كه‌ ناوى "وسام سه‌راج كامیل ئه‌لعه‌زاوى"یه‌ ته‌نها ناوى سیانى هاوشێوه‌ى ناوى سیانى سه‌ركرده‌كه‌ى داعشه‌، هه‌ربۆیه‌ دوێنێ پێنجشه‌مه‌ 18ى ته‌مموز، به‌ بڕیارى دادوه‌ر ئازاد كرا".
 
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش خه‌ڵكى دیاله‌یه‌ و له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ عێراق په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن و له‌ماوه‌ى رابوردوودا رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌و رێكخراوه‌.

پ: ئا.ح

سه‌كرده‌كه‌ى داعش ئازاد كرا 
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى له‌ سنورى خورماتوو به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ بووه‌ له‌ نێو چه‌كدارانى داعش هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كرا، له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ته‌نها ناوى سیانى وه‌كو سه‌ركرده‌كه‌ى داعش بووه‌ هه‌ربۆیه‌ ئازاد كرا. 

له‌ چه‌ند ڕۆژى رابردوودا له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌شى هێزه‌ عێراقییه‌كانى دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین له‌ خورماتوو ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ڕاگه‌یاندرا. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خورماتوو كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ له‌ 4/7/2019 له‌ سنووى خورماتوو هێزه‌ عێراقییه‌كانى كه‌سێكیان به‌ پێێ مادده‌ى چوارى تیرۆر ده‌ستگیركرد به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ ناو چه‌كدارانى داعش ئه‌میر و سه‌ركرده‌ بووه‌ و به‌شدارى چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌و رێكخراوه‌ى كردووه‌. 

وتیشى، هه‌رچه‌ند له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وێنه‌كه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كه‌ ناوى "وسام سه‌راج كامیل ئه‌لعه‌زاوى"یه‌ ته‌نها ناوى سیاسى هاوشێوه‌ى ناوى سیانى سه‌ركرده‌كه‌ى داعشه‌، هه‌ربۆیه‌ دوێنێ پێنج شه‌مه‌ 18ى ته‌ممووزى 2019 به‌ بڕیارى دادوه‌رى ئازاد كرا. 
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش خه‌ڵكى دیاله‌یه‌و له‌ دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ عێراق په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن و له‌ ماوه‌ى راِبردوودا ڕۆڵى سه‌ركرده‌و به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌و رێكخراوه‌.
 
  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure