هه‌فته‌ى داهاتوو 453 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته‌ هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 19/07/2019‌ :: 24264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 


لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا پارەكەی بەغدا تایبەت بە مووچە دەگاتە هەولێر و دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.


بەرپرسێكی لقی هەرێمی كوردستانى بانكی ناوەندی عێراق كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى  راگه‌یاند: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 453 ملیار دیناری مووچە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی، پاشان رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت".

لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد: "لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت".

وتیشى: "تاوەكو 23ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم شوێنەكان دابەشدەكرێت بە مووچەی خانەنشینيشه‌وه‌".

 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە