كوڕ و كچێك به‌یه‌كه‌وه‌ كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 23671‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی 19ى تەمموز، بەھۆی کێشەیەکی کومەڵایەتییه‌وه‌ کچ و کوڕێک لە سەنتەری کۆمەڵگای چڕەى سەربە قەزای شێخان کوژران، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆکیش ده‌ڵێت: "لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە کوژراون".


سەرچاوەیەکى حكومى ئاگادار لە رووداوەکە بە دواڕۆژی راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كوڕ و كچێك چاویان به‌یه‌كترى كه‌وتووه‌، پاش ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن براى كچه‌كه‌وه‌ بینراون، ده‌ستڕێژى گولله‌یان لێکراوە".

وتیشى: "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ھێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند: "به‌هۆى کێشەیەکی کۆمەڵایەتیه‌وه‌ کچێک و کوڕێک لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە لە سەنتەری کۆمەڵگای چڕەى سەربە قەزای شێخان کوژراون".

وتیشی: "دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس گەیشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوەکە لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌  كوڕه‌كه‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌، کچەکەش ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بەوەشکرد: "له‌دواى رووداوه‌كه‌ تەرمی ھەردووکیان رەوانەی  پزیشکی دادوه‌رى کراوه‌ لە پارێزگای دھۆک".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە