ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 422‌ جار بینراوە
وێنه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌

دواڕۆژ، عیماد جەباری


لەسنوری پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.


حەسەن سافی، فەرماندەی هەواڵگری لیوای ٥٦ی حەشدی حەویجە ئەمڕۆ هەینی ١٩ی تەموز، بە دواڕۆژی راگەیاند: "لەدۆڵی (ئەبو خەناجر)ی ناحیەی ریاز لەسەر زانیاری وردی هەوڵگری و بەهەمەهەنگی لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش بۆردومانکرا".

وتیشی: "لەئەنجامی بۆردومانەکە سێ چەکداری ئەو گروپە کوژران و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا". 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure