سەربازگەیەکی حەشدى شه‌عبى ئاگری گرت و"گوماندەکرێت فڕۆکە بۆردومانی کردبێت"

هەواڵ / عێراق :: 19/07/2019‌ :: 459‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


بە هۆکارێکی نادیار سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لەنزیک قەزای خورماتوو ئاگری گرت، فەرماندەیەکی حەشدی شه‌عبيش دەڵێت: "گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان کرابێت".

سەید عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمموز، بە دواڕۆژی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابوردوو سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی بەدوری 20 کیلۆمەتر لەقەزای خورماتوو ئاگری گرتووە، زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە".

وتیشی: "گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومانکرابێت، بەڵام هێشتا دڵنیانین و پێویستە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لێکۆڵینەوە بکرێت و راستیەکان دەربخرێت". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure