له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا 67 كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2019‌ :: 22077‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى پاسێكه‌وه‌ له‌ شارى وان له‌ باكورى كوردستان 67 كه‌س بوونه‌ قوربانى، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش ده‌ڵێن: "له‌كۆى 17 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ پاسه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 16 یان كۆچبه‌ر بوون".


میدیاكانى توركیا ئەمڕۆ هەینی 19ى تەمموز، بڵاویانكرده‌وه‌ "پێنجشه‌ممه‌، له‌ شارى وان له‌ باكورى كوردستان پاسێكى گواستنه‌وه‌ى كۆچبه‌رى نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ توركیا وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 67 كه‌س كه‌ له‌نێویدابوون بوونه‌ته‌ قوربانى".

ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌ "له‌كۆى ئه‌و 17 كه‌سه‌ى كه‌ له‌نێو پاسه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 16 یان كۆچبه‌رن و یه‌كێكیشیان شۆفێرى پاسه‌كه‌یه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 5 یان منداڵبوون".

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ و هۆكاری روودانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌م كاره‌دا هه‌بووه‌".

و: كێوان
دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure